کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤایرۆسێكی كوشندەی تر لە چین سەرهەڵدەداتەوە

.

10:45 PM - 24/03/2020

لەسەروبەندی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لەلایەن حكومەتی چینەوە , ڤایرۆسێكی تری كوشندە لەو وڵاتە سەرهەڵدەداتەوە, ڤایرۆسەكە بە هانتا ناسراوە و لەیەكەم دەركەوتنیشیدا كەسێكی كردە قوربانی كە هاوڵاتییەكی ناوچەی یونانی چین بوو كاتێك لە پاسێكدابوو لەگەڵ 32 سەرنشینی تر و لە رێگەدابوو بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە, وە دوای گیان لەدەستدانی پشكنینە پزیشكیەكان توشبوونی ئەو كەسەیان بە ڤایرۆسی هانتا راگەیاند و دەستبەجی ئەو 32 كەسەی ناو پاسەكەش كەرەنتین كران.
سەبارەت بە ڤایرۆسی هانتا ناوەندی كۆنتڕۆڵكردن و خۆپارێزی نەخۆشییە گواستراوەكانی سەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەداوە كە ڤایرۆسەكە لە ناو ئاژەڵە قرتێنەرەكاندا بڵاوە و لەكاتی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی , هاوكات ناوەندی نیشتمانی تەكنەلۆجیا ژیانزانی ئەمریكا دەڵێت ڤایرۆسەكە زیاتر لە 21 جۆری هەیە و لە مشك و ئاژەڵە قرتێنەرە زیان بەخشەكاندا زۆر بڵاوە و ئەگەری توشبوون بەو ڤایرۆسە لەو كەسانەدا زۆرە كە نزیكن لەو ئاژەڵانە , وە لە ساڵی 2012 دا 10 حاڵەتی توشبوون لەو كەسانەدا تۆماركرا كە سەردانی باخچەی ئاژەڵانی كالیفۆڕنیایان كردبوو, وە لە 2017 دا دووبارە ئەو ڤایرۆسە سەریهەڵدایەوە و 17 كەس لە 7 ویلایەتی ئەمریكا تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە