کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مستەفا چاوڕەش: ئامادەی جێبەجێكردنی هەر ئەركێكین كە پێمان بسپێردرێت

.

03:21 PM - 24/03/2020

مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەكانی حەفتا بە گەلی كوردستانی راگەیاند: هاوكارو پشتیوانی تەواوی هێزە ئەمنی و یەكە ئیدارییەكانی هەرێمن بۆ سەرخستنی رێكارە تەندروستی و كارگێڕییەكان و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و لەچەند ناوچەیەكیش لەسەر داوای یەكە ئیدارییەكان، هێزەكانی حەفتا بەشدارن، هاوشانی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ بۆ جێبەجێكردنی رێوشوێنە تەندروستی و كارگێڕییەكان.
 ئاشكراشیكرد: سەرباری ئەركی سەرەكییان كە پاراستنی سنوورەكانی هەرێمە لەهەر هەڕەشەیەكی تیرۆریستان، بەڵام  ئامادەییان هەیە بۆ جێبەجێكردنی هەر ئەركێك پێیان بسپێردرێت لە پێناو پاراستنی هەرێم و گیانی هاوڵاتیان و باشترجێبەجێكردنی رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ.
فەرماندەی هێزەكانی حەفتا داوای لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن و لەماڵەكانی خۆیان بمێنەوە و ژیانی خۆیان و ئازیزانیان بپارێزن و با هەمووانیش پێكەوە بەرەنگاری ئەم دۆخە سەختە  ببینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە