کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستشۆردن باشترە لەبەكارهێنانی دەستكێش

.

05:59 PM - 21/03/2020

رێكخراوی تەندروستی جیهانی سوود و چالاكی بەكارهێنانی دەستكێش بۆ دووركەوتنەوە لەتووشبوون بەكۆرۆنا ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت دەستشۆردنی بەردەوام باشترە لەبەكارهێنانی دەستكێش.لەكاتێكدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا هاوڵاتیان دەمامك و دەستكێش بەكاردەهێنن وەك رێگایەكی خۆپارێزی و ئەوە وەك چەكێكی كاریگەر دادەنرێت بۆ دووركەوتنەوە لەتووشبوون بەو ڤایرۆسە.لەمیانی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی كراوە لەبارەی سوود و چالاكی دەستكێش بۆ دووركەوتنەوە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر دەستكێش جێگیر بێت ئەوا لەكاتی دەستلێدان لەدەم و چاو ئەوا بێ گومان مرۆڤەكە تووشی نەخۆشیەكە دەبێت.رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەئكیدی كردۆتەوە لەوەی شۆدردنی دەستەكان بەبەردەوامی رێگاچارەیەكی زۆر سەركەوتووترە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پارێزگارییەكی باشتر پێشكەش دەكات بەراورد بە دەستكێش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە