کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەڕی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

.

07:44 PM - 17/03/2020

دێرین عەلی

لەم چەند رۆژەی هاووڵاتیان خۆیان لەماڵەوە كەرەنتینەكردووە، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسەی جۆراو جۆردەكرێت و هەندێك جاریش شتی بێ مانا بڵاودەكرێتەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بەهێرشكردنە سەر كەسێتی ژنانەوە هەیە.

 ئەو كارە ناكارانەی دەیبینم، ژن و پیاو بەرامبەر بەیەكتر دەیكەن،لە چوارچێوە و كوالێتدا زیان بەیەكتر دەگەیەنن، ئەو خاڵەی كە زۆرینەمانی توڕەكردووە ئەوەیە ژن دەڵێ! مەتمەخەكەم پیاو تێكی دەدات، من نازانم ئایا لە ڕووی زانستییەوە ئەمە تەندرووستە ئایا بەس ژن دەبێ مەتبەخ بەكار بهێنێ، كەواتە بۆ شێفی پیاومان هەیە؟ ئایا بەخواستی هەردوولا ماڵێك بنیاد نەنراوە لەسەرەتاوە؟  یاخود پیاو دەڵێ  ! ژن زۆر قسە دەكات، با ڕوونكردنەوەیەكی بچوك بدەم، لە ڕووە  زانستیەكەیەوە ،  نەخێر پیاوان زۆرتر قسە دەكەن ئەمە زانستە نەك قسەی ناو گیرفان، وە ئایا ؟ ئێمە چۆن لە چوارچێوەی ماڵ تێگەیشتوووین ئایا !؟ماڵ تەنیا مەتبەخ و  سێكسە  ؟ ماڵ واتە پەروەردەكردنی تاكێك لێرەدا من هەست دەكەم بەهای ماڵ لێرەدا خەریكە لەناو دەچێ  با بیرتان بهێنمەوە !ماڵ واتە كوور كچ ژن پیاو، ئەمانە چۆن پەروەردە دەبن .. ماڵ ئەو شوێنەیە بیرمەندێكی تیا گەورە دەبێ، ماڵ بەهای تاكێكی  و سیستەمی پەروەردەكردنی تیا بنیاد دەنرێت . ژن پیاو هەستیان كردوە بەوەی ئەم حاڵەتە نەخوازراوەی كە ڕویدا وای لێكردن كە دووبارە یەك بناسنەوە و یەكتر ناسینێكی دوور لەڕووە سایكۆلۆژییەكە، وای كردوە تاك خەریكە بیری دەچێ ماڵ چییە و بۆ هەیە، ئەویش بەهۆی سەرقاڵییەكانی بەكێشەكانی ژیانییەوە.بەهۆی كاركردنی ڕۆژانەی هەردوو رەگەز ،،خەریكە بەها مرۆڤایەتی و خۆشەویستییەكان لەدەست دەدەین ، لە ماڵێكدا منداڵێك پەروەردە ئەبێ واز بهێنن لە قەشمەری بە یەكتر، لەماڵێكا تاكێك دەچێتەوە ناو كۆمەڵگە فێرگەیەك دروست دەكات، ئیتر وازبهێنن لەم هەموو سوكایەتییە بەیەكتری. ئایا بیرتان كردۆتەوە ئەمە چەند زەرەر مەندە بۆ دەروونی مرۆڤ ؟ چەند ماڵ هی ژن بێ دوو هێندە هی پیاوێكیشە دەپرسن بۆ ؟ چونكە تەواوكەری یەكترن، وەك وتم ئەوەی ئێوە دەیكەن لەڕووی دەروونیەوە هیچ تەندرووست نییە .. چونكە مناڵ بوونی هەیە بیرت كردۆتەوە مناڵ هەڵگری كار و رەفتار و هەڵسوكەوتەكانی تۆیە، كە تۆ دەبینێ گاڵتە بەوەی تر دەكەی، ئەویش هەر وەك ڤایرۆسێك هەڵگری ئەو بیركردنەوە ئایدۆلۆژیاییەی تۆ دەبێ كە دەیكەی. لەكۆتایدا ئەویش دەیبەخشێت بەڵام بەشێوازە ناتەندروستییەكە. بۆیە دووبارە چاو لێكەری درووست دەبێت كە بریتی دەبێت لە بێ ڕێزی و نەمانی بەها ئەخلاقییەكان لەژێر سەقفێكدا. بۆیە هیوام وایە چیتر لەرێگەی تۆڕەۆمەڵایەتییەكانەوە ئەو جۆە گاڵتەپێكردن و سوكایەتیكردنە بەناوی گاڵتەو گەپەوە رابگیرێت، چونكە ئەوەی لەوێ بڵاودەكرێتەوە، دواجار رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر دەرونی هەریەكێكمان و منداڵەكانیشمان بەشێوەیەكی خراپتر دووبارەی دەكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە