.
09:23 PM - 10/03/2020
-لە سەنگەری پێشەوەین، ژیانی ئێوە و تەندروستیی خۆتان و کەس و کارتان، ئەرکی لە پێشیینەمانە، پابەندی ڕێنماییەکانمان بن، ئەوە گەورەتریین پێزانیینە بۆ ماندووبوونمان.
-لە سەنگەری پێشەوەین، ئێوە ڕێز لە ڕێکارە خۆپارێزییەکان بگرن، گەورەتریین ڕێزە بۆ ئێمە!
-لە سەنگەری پێشەوەین، ئێوە ئاگاداری پاک و خاوێنیی دەستەکانتان بن، گەورەتریین وەفایە بۆ ئێمە!
-لە سەنگەری پێشەوەین، ئێوە ئەم بەھار و پشووە بکەنە قوربانیی گەورەتریین سامانتان کە تەندروستییتانە، بە دوور کەوتنەوەتان لە قەڕەباڵغیی، ئەوە گەورەتریین قوربانییە بۆ ئێمە و کەس و کار و خۆشەویستانتان، دەیکەن!
ئێمەی پزیشکان و کارمەندان لەگەڵتانین، ئێوەش لەگەڵمان بن، بەیەکەوە دژی کۆڕۆنا، سەردەکەوین.
د. زانا دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و سنگ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە