کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەك: زەیتی زەیتوون تەندروستی دڵ دەپارێزێت

.

10:19 PM - 07/03/2020

پێویستە هەموو كەسێك گرنگی تایبەت بە تەندروستی دڵ بدات، بەو پێیەی ئەگەر لەبەر هەر كێشەك دڵ وەستا و پەكی كەوت، تەواوی ژیانی مرۆڤ دەوەستێت، لەو چوارچێوەیەشدا توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی باسی رێگەیەكی كاریگەر بۆ درێژكردنی تەمەنی دڵ و هێشتنەوەی بە تەندروستی لە رێگەی سیستمی خۆراكی رۆژانە دەكات ، لە نێو توێژینەوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە ، زەیتی زەیتوون سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و یارمەتی درێژكردنی تەمەنی ماسوولكەی دڵ دەدات، بۆیە پێویستە بە بەردەوام ئەو زەیتە بخورێت و ببێتە بەشێك لە خۆراكی رۆژانەی مرۆڤەكان، ئەو توێژینەوەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو كە بەكارهێنانی پێنج گرام لە زەیتی زەیتوون لەبری زبدە و مایۆنێز، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری تاجی بەڕێژەی لەسەدا 7 ، كەم دەكاتەوە و ئەوانەیشی لە رۆژێكدا زیاتر لە حەوت گرام زەیتی زەیتوونیان بەكارهێناوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ لەسەدا 15 كەمی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە