کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خوێندكارانی یونایتد ساینس بەئۆنلاین لەخوێندن بەردەوام دەبن

.

04:01 PM - 04/03/2020

بەمەبەستی دانەبڕانی خوێندكارەكانیان لە خوێندن و بەردەوامیدان بە پەروەردە و فێركردنیان، بە هەوڵ و ماندووبوونی لێنەبڕاوەی مامۆستایان و ستافی سەرپەرشتیاریی لە "كۆلێژەكانی یونایتد ساینس"، توانرا خوێندنی #ئۆنڵاین بۆ سەرجەم خوێندكارەكانیان هەر لە پۆلی یەكی سەرەتایی تا پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئامادە بكرێت، و  گشت وانەكان بە بەكارهێنانی تازەترین تەختەی زیرەكی (4k Smart Board) ئامادەكراون كە تایبەتن بەو كۆلێژە. - هەموو وانەكان لە ڕێگەی پلاتفۆڕمی Blackboard ەوە بڵاودەكرێنەوە كە نوێترین و فراوانترین پلاتفۆڕمی وانەووتنەوەی ئۆنڵاینە كە كۆمپانیای #ستێرلینگ بە تایبەت گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامداوە و "كۆلێژەكانی یونایتد ساینس"یش وەك بەشێك لە خوێندنگەكانی ستێرلینگ ئەم پلاتفڕمە بەكاردەهێنین. چەند رۆژێكیشە  لینكی وانەكان  نێردراون و بەخێوكار و خوێندكارە ئازیزەكان، وانە ئامادەكراوەكانیش بریتین لەو وانانەی كە گەر پشوو نەبوایە لەم چەند هەفتەیەدا دەخوێندران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە