کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوڕ و باوکێک کوژران

.

11:17 PM - 22/02/2020

لە ناحیەی هەریری سەربەقەزای شەقڵاوە کوڕ و باوکێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دەکوژرێن
 ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە ناحیه‌ی هەریری سەر بەقەزای شەقڵاوە، باوک و کوڕێک بەچەک کوژارن و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

محه‌مه‌د ئامۆکەیی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بە گەلی کوردستانی راگەیاند: بەهۆی کێشەیێکی کۆمەڵایەتی شەڕ و دەمەقاڵێ کەوتۆتە نێوان چەند کەسێک و  چوار کەس گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەریر کە لە رووداوێکی تەقەکردندا به‌ركه‌وتوون و دووانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دووانه‌كه‌ی دیكه‌شیان برینداربوون.

وتیشی "دووان له‌ قوربانییه‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له‌ كوڕ و باوكێك پێكهاتوون به‌ ناوه‌كانی (س.ف) و (ف.ع) هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌دا برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن گەیه‌نرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەریر و کوژاراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە