کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

موقتەدا سەدر هەڕەشەی ئەنجامدنی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات

.

11:06 PM - 22/02/2020

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا نووسیویەتی، وەك تاكێك لە تاكەكانی گەلی عیراقی ستەملێكراو، ئومێدەوارن ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی حكومەتێكی دوور لە پشك پشكێنەی حزبی كۆببێتەوە، كە ئەو حكومەتەش یەكەمین ئەركی دیاریكردنی كات و رێكارەكانی هەڵبژاردنێكی پێشوەختەیە ، موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە، ئومێدەوارن حكومەتی نوێ پرسەكانی لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران، بكوژانی خۆپیشاندەران و پاراستنی ناڕەزاییەكان بكاتە ئەركی لەپێشینەی خۆی.
هەروەها موقتەدا سەدر هۆشداریدا لە پەسەندنەكردنی حكومەت لەم هەفتەیەدا و رایگەیاند: ئەگەر كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی حكومەت نەكرا یان پێكهاتەی حكومەت لە ئاستی داخوازییەكانی گەل و مەرجەعیەتدا نەبوو، ئەوا داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات ، بە ئامانجی رزگاركردنی عیراق لە گەندەڵی و مەزهەبگەرایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە