کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: هیچ راستییەك لە بارەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا ناشارینەوە

.

10:57 PM - 22/02/2020

سەعد نمەكی وەزیری تەندروستی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەنێوان 285 حاڵەتدا كە گومانیان لێدەكرا تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، 18 حاڵەتی توشبوو بەو ڤایرۆسە تۆمار كراوە، لە نێوان تووشبووانی ڤایرۆسەكە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە ، ئاماژەی بەوەشكرد، تیمی تەندروستی لە 36 دەروازەی سنووری دانراون، بۆ ئاشكراكردنی حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو ڤایرۆسە.
هاوكات وەزیری تەندروستی ئێران روونیشكردەوە، دۆخی تەندروستی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو باشتر دەچێت، داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەشی كرد كە گرنگی بەو پڕوپاگەندانە نەدەن كە دووژمنانی ئێران لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە لەناو خاكی كۆماری ئیسلامی بڵاویدەكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە