کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیداری دواین گۆڕانكارییەكان لەشاری هەولێر بەرێوەچوو

.

10:46 PM - 22/02/2020

لەشاری هەولێر بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر دیدارێكی لەژێر ناوی دواین گۆڕانكارییەكانی عیراق و توركیا بەسەر هەرێمی كوردستان رێكخست ،دیدارەكە بەبەشداری جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق و ژمارەیەك پەلەرمانتاری عیراق و كوردستان شارەزایانی كاروباری عیراق و توركیا و مامۆستایانی زانكۆ و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بەڕێوەچوو و دیدارەكە سێ پانێڵی لەخۆگرتبوو لەبارەی پێگەی كورد لەخۆپیشاندانەكانی عیراق و چۆنیەتی بەهێزكردنی پێگەی كورد لەعیراق و ئاسایشی نەتەوەیی توركیا و كاریگەری لەسەر داهاتووی هەرێم.

tniNMM992m0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە