کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاگاداریيەک بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا

.

09:39 PM - 22/02/2020

بەمەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشی و بەتایبەتی لە پەتای کۆرۆنا و باوەڕبوون بە (خۆپاراستن لە چارەسەر باشترە) ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرەکان و مامۆستایانی سەرجەم خوێندنگە وقوتابخانە و باخچەکانی سنوری پەروەردەی ڕۆژئاوا دەکەین کەپابەندی ئەم رێنماییانەبن لەلایەن لیژنەی بالای سەر بە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی پارێزگای سلێمانی دانراوەو پێویستە هەموان پابەندی بن؛
ڕێنماییەکان:
یەکەم/ ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێ بەجێ بکرێت.
دووەم/ هەموو ڕۆژێک وانەی یەکەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندکاران .
سێهەم/ هەموو چالاکیەک کە دەبێتە هۆی دروست بوونی قەرەباڵغی ڕابگیرێت.لە فێستیڤاڵ،ئاهەنگ،کۆڕو سمینار.
چوارەم/ لەگەڵ بنکەی تەندروستی گەڕەکەکان و بەڕێوەبەرێتی تەندرووستی قوتابخانەکان هەمەئاهەنگی تەواو بکەن بۆ خۆ پارێزی لەم نە خۆشیە.
پێنجەم/گرنگە پاک و خاوێنی ،بوونی ئاو ، پاکەرەوە  دابین بکرێت.
شەشەم/لیژنەی فرووشگا چالاک تر بەردەوام سەردانی فرۆشگا بکات بۆ دڵنیابوون لە جێ بەجێ کردنی مەرجە تەندروستیەکان.
حەوتەم/هەرقوتابی و خوێندکارێک ئەنفلوەنزا یان تای هەبوو کارئاسانی بۆ بکەن بۆ پشکنین و چارەسەر.
تکایە ئەم چەند خاڵە بگەیەننە بە ڕێوەبەری قوتابخانەکان بۆ جێ بەجێ کردنی بە پەلە
بەهیوام هەمووان دووربیین لە نەخۆشی لەش ساغبن لە گەڵ ڕێزدا..

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە