کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەگەڵ عەلاوی كۆبوونەوە

.

06:43 PM - 22/02/2020

وەفدی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەمیانی سەردانەكەیان بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو كۆبوونەوە.
سەعدی پیرە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: وەفدی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەبەغدا بەردەوامن لەكۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عیراق و بارودۆخەكە لەبەغدا ئاڵۆزە و كۆدەنگی شیعە و سوونە نیە لەسەر محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو.
وتیشی: لەمیانی كۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو پێی ڕاگەیاندوون ئەو هیچ كاندیدێك لەلایەنی سیاسی وەرناگرێت، ئەوانیش تێگەیشتن لەوەی لایەنی سیاسی لەپشتی ئەم حكومەتەوە هەیە و ئەو كابینەیە سەربەخۆ نیە.

0HN35sOr6Kk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە