کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە 7 ساڵدا تۆماركرد

.

05:57 PM - 22/02/2020

نرخی زێڕ لە كۆتا مامەڵەكانی رۆژی هەینیدا بەرزترین ئاستی لە 7 ساڵی رابردوودا تۆماركرد، كە هۆكارەكەی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا‌و مەترسیەكانی لەسەر چالاكییە ئابوورییەكان‌و گەشەی ئابووری جیهان دەگەڕێتەوە.
وەبەرهێنەران بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر گەشەی ئابووری جیهان، ڕوویان لە كڕینی زێڕ كردوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستیش لەسەر ئەو كانزا زەردە، لە دوایین مامەڵەكانی رۆژی هەینیدا نرخی زێڕ بەڕێژەی لەسەدا یەك پۆینت یەك بەرزبوەوە‌و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە هەزار‌و 642 دۆلار، كە ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای سوباتی 2013وە تۆماركرابێت.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتیش هەفتەی رابردوو هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دەبێتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ئابووری جیهان لەساڵی 2020دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە