کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماوەی سڕبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 27 ڕۆژ بەرزدەبێتەوە

.

03:29 PM - 22/02/2020

وەزارەتی تەندروستی چین بڵاویكردەوە: پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ دوای 27 رۆژ لە توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نیشانەكانی تێدا دەركەوتووە، بەمەش ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەكە لە لەشی مرۆڤەكاندا تا دەركەوتنی نیشانەكانی بەشێویەكی ترسناك  بۆ نزیكەی دوو هێندە بەرزبۆتەوە كە پێدەوترێت (ماوەی سڕبوون) و دواتر ڤایرۆسەكە دەست بە چالاكییەكانی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: كچێكی تریش دوای هێشتنەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ژێر چاودێریی ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە، بەڵام دوای چەند رۆژێكی كەم نیشانەكانی تێدا دەركەوتووە.
ئەوەشی خستۆتەروو: كەسی توشبوو بە كۆرۆنا پێشتر دوای 14 رۆژ نیشانەكانی دەردەكەوت و دەستبەجێ ڕەوانەی شوێنی تایبەت دەكرا، بەڵام ڤایرۆسەكە قۆناغێكی ترسناكی تێپەڕاندووە و پێویستە ڕێوشوێنی توندتر بگیرێتەبەر.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  لە زیادبووندایەو لە جیهاندا 77 هەزار و 940 كەس توشبوون و دوو هەزار و 363 كەسیش گیانیان لە دەستداوە و 21 هەزار و 265 كەسیش چاكبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە