کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئازاد سەراوی رۆژژمێری راپەڕینی نوسییەوە

.

02:30 PM - 22/02/2020

لە هەوڵێكدا بۆ كۆكردنەوە و ئەرشیفكردن و بەدۆكیۆمێنتكردنی رۆژانی راپەرینی بەهاری ساڵی 1991، (ئازاد سەراوی) رۆژنامەنووس، لەدووتوێی (902) لاپەڕەدا "رۆژژمێری راپەرین"ی ئامادەكردووە و بڕیارە بەم نزیكانە لەلایەن (چاپخانەی كارۆ)وە چاپ بكرێت.
لەبارەی ناوەڕۆكی كتێبەكەیەوە، (ئازاد سەراوی) بەماڵپەڕی (گەلی كوردستان)ی راگەیاند: ڕۆژژمێری ڕاپەڕین كتبێبكی مێژووییە لە سەر ڕۆڵی (ی، ن، ك) لەڕاپەڕین، ئامادەكارییەكان بۆ ڕاپەڕین، ڕۆژژمێری ڕاپەڕین و لە 15 بەشی سەرەكی پێكهاتووە.
سەبارەت بەناونیشان و تایتڵی سەرەكی بەشەكانیش، (ئازاد سەراوی) وتی: بەشەكان تایبەتن بە (8 قۆناغەكەی ئەنفال و بەرگری هێزی پێشمەرگە لە ئەنفالەكاندا، دروستكردنی سووپای ڕزگاری كوردستان لە دوای ئەنفال، رێكخراوی سلێمانی، مەفرەزە پارتیزانەكانی كوردستان، مەفرەزەكانی شارباژێڕی تەخت و سەخت، مەفرەزەكانی قەرەداخ، مەفرەزەكانی گەرمیان، مەفرەزەكانی كەركوك، خاڵخاڵان، مەفرەزەكانی كاروخ، باڵەكایەتی، هەریر، سۆران، خۆشناوەتی، مەفرەزەكانی پیرەمەگرون، ڕستی سوورداش، مەفرەزەكانی دەشتی هەولێر، ڕۆژهەڵاتی هەولێر، قەرەچووخ، مەفرەزەی پارتیزانی كۆیە، شەقڵاوە، مەفرەزەكانی بادینان، رێكخراوی بادینان، رێكخراوی هەولێر، سەفەری مام جەلال و جەولە دیبلۆماسەكانی بۆ ڕاپەڕین و گەڕانەوەی بۆ كوردستان و پێشكەشكردنی وتارێكی مێژوویی لە زاخۆ بە بۆنەی ڕاپەڕین، شانە چەكدارەكان، ڕێكخستنەكانی ڕانیە، چوار قوڕنە، بازیان، ڕاپەڕینی تێكڕای شاروو شارۆچكەكانی كوردستان، ڕانیە، چوارقوڕنە، بازیان، سلێمانی، دووكان، حەوزی شارەزور، چەمچەماڵ، كۆیە شەقڵاوە، هەولێر، بادینان، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك، كەركوك.
(ئازاد سەراوی) وتیشی: لەگەڵ كتێبەكەدا، سیدییەكی 15 سەعاتی ئامادەكراوە كەتایبەتە بەرۆژانی راپەرین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە