کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ بیتیس بەرامبەر بە ریاڵ مایۆركا یەكسانبوو

.

12:16 PM - 22/02/2020


 شەوی ڕابردوو ركابەریەكانی هەفتەی 25ی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەستی پێكرد و لە یەكەم ڕووبەڕووبوونەوەشەدا یانەی ڕیال مایۆركا لە یاریگای بینتۆ ڤیامارین بووە میوانی یانەی ڕیال بیتس  لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و بە هێرشبردن دەستیان بە یاری كرد  لە دەقیقەی 16 خوان هێرناندس گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی بۆ ڕیال مایۆركا تۆمار كرد.

  خۆشی هاندەرانی ئەو یانەیە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 19 سێرخیۆ كانالیس لە ڕێگەی لێدانی سزاوە ئەنجامەكەی بۆ ڕیال بیتس یەكسان كردووە  لە دوای ئەو گۆڵە ...یاریەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆوە بینی و لە دەقیقەی 27 ئەنتی بودمیر گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەی مایۆركا   یاریزانانی بیتس گۆنتڕولی یاریەكەیان گرتەوە دەست و فشارێكی زۆریان خستە سەرر گۆڵی یانەی میوان  لە ئەنجامی ئەو فشارەشدا ناوبژیوان لە دەقیقەی 35 دووەم لێدنی سزای بۆ هەژمار كردن و لای خۆشیەوە نەبیل فەقیر گۆڵی دووەمی پێتۆمار كرد و ئەنجامەكەشی هاوسەنگ كردەوە  و گێمی یەكەمیش بە یەكسانی و بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات .

 لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی بیتسی خاوەن یاریگا باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 48 سانجێز خواكین گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمار كردن لە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی مایۆركا گەڕانەوە كەشی یاریەكە و دوای چەند هێرشێكی یەك لەدوای یەك و لە دەقیقەی 70 تاكیفۆسا كۆبۆ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد و ئەنجامی یاریەكەی گەڕاندەوە حاڵی سەرەتا  هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بە تۆمار كردنی گۆڵی چوارەم  سێ خاڵی گرنگی یاریەكە دەستەبەر بكەن  بەڵام سەركەوتوو نەبوون   لە كۆتاییدا هەردوویانە بە 3 گۆڵ یەكسانبوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە