کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كلۆپ ماوەی دووركەوتنەوەی هندرسۆن ئاشكرادەكات

.

12:08 PM - 22/02/2020


یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ماوەی پێشبینیكراوی دووركەوتنەوەی جۆردان هندرسۆنی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەكەی ئاشكرا دەكات .

 هندرسۆن لەیاری یانەكەی لەمیانی ركابەرییەكانی چووی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دووچاری پێكان هات  لای خۆشیەوە ئەو راهێنەر ئەڵمانیە لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی یانەكەی ووتی : هندرسۆن پشكینی پزیشكی بۆ ئەنجامدراوە و درەكەوتووە لە بەستەرەكانی ئەژنۆیدا دووچاری پێكان هاتووە .

 ووتیشی : هەرچەندە وەك ئەوەی بیستراوە شوێنی پێكانەكەی قورسە بەڵام خۆشبەختانە ئەوەی ئێمە لێی دەترساین بەو شێوەیە نەبوو  پێدەچێت یاریزانی ناوبراو بۆ ماوەی سێ هەقتە لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە و بەشداری چەند یاریەكی گرنگی یانەكەی نەكات . 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە