کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گواردیۆلا وەڵامی ستێرلینگ دەداتەوە

.

12:06 PM - 22/02/2020


پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە : یاریزانەكانی لە لوتكەی پابەندبونن بەو سزا چاوەروانەكراوەی بەسەر یانەكە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە دەسەپێنرێن و ئاماژەی بەوەشكرد : بەهۆی دووركەتنەوەیان لە چالاكیە ئەرووپیەكان بۆ ماوەی دووساڵ هیچ لەو بەرنامەیە و شێوازی یاری كردنەی پەیڕەوی كردووە گۆرانكاری بەسەردا نایەت .

 ستیزن بە تۆمەتی بەزاندنی سنوری یاسای یاری خاوێن بۆ ماوەی دووساڵ دووركەوتنەوە لە چالاكیە ئەوروپیەكان و سزادرا و بڕی 30 ملیۆن یۆرۆشی وەك سزای دارایی بەسەردا سەپێنرا   بەڵام ئەو یانە ئینگلیزیە لەماوەی داهاتوودا و لە لای دادگای دادی ئەوروپا سكاڵا تۆمار دەكات و داوای پێداچوونەوە بەو سزایە دەكات  لەلایەكی ترەوە ئەو راهێنەرە ئیسپانیە وەڵامی رەحیم ستێرلینگی یاریزانی یانەكەی دایەوە كە لە ماوەی رابردوودا ستایشی یانەی ریاڵ مەدرید كردبوو ووتیشی : ئێمەرێگری لە هیچ یاریزانێكمان ناكەین باس لە یانەكانی تر بكەن و ئازادی تەواویان پێدەدەین گوزارشت لە بیركردنەوەكانیان بكەنەوە  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە