کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی سلێمانی سەردانكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا قەدەغە دەكات

.

09:47 PM - 21/02/2020

بەرێوەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا سەردانكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا قەدەغە بكات.
لەو بارەیەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا: لەپێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان سەردانیكردنی نەخۆش لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكراوە.
تەندروستی سلێمانی داواشی لەهاوڵاتیان دەكات كە پابەندبن و هاوكاریان بن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا و ئەوەش لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەموواندایە.
 هاوكات د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان تەئكیدیكردەوە: هیچ حاڵەت و گومانێك لە بوونی نەخۆشی كۆرۆنا لە سلێمانی نییە و ئەو رێوشوێنانەی دەیگرینەبەر تەنها لەبەر سەلامەتی هاوڵاتیان و رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە