کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆتنهام هۆتسبێر لەیاریگای خۆی روبەروی لایپزیگ دەبێتەوە

.

09:51 PM - 18/02/2020

یانەی لایپزیگی ئەڵمانی یەكەم تاقیكردنەوەی خۆی لەئاستی ئەوروپا لەبەرامبەر یانەیەكی ئینگلیزی ئەنجام دەدات كاتێك لەیاری چونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەبێتە میوانی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی  یاریگای تۆتنهام هۆتسبێر لەلەندەن دەبێتە یەكەم یاریگا كە میوانداری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بكات لەئەوروپا لەبەرامبەر یانەیەكی ئینگلیزی  كە ئەمە دووەم بەشداریكردنی یانە ئەڵمانیەكەیە لەم خولە بەناوبانگە و یەكەم جاریشە لەقۆناغی یەكلاكەرەوە ركابەری دەكات دوای ئەوەی وەرزی پێش رابردوو لەقۆناغی كۆمەڵەكان ماڵئاوایی كرد .

 

یانەی تۆتنهام بەدووەمی كۆمەڵەی دووەم لەدوای بایرن میونشنی ئەڵمانی پێشەنگ قۆناغی كۆمەڵەكانی تێپەراند و بۆ قۆناغی16 سەركەوت   وەرزی رابردوو سپێرز لەژێر سەرپەرشتی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری ئەرجەنتینی گەیشتە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ بەڵام لەبەرامبەر لیڤەرپوڵی هاونیشتمانی روبەروی شكست بۆوە  سەرەڕای بونی ئەزمونێكی زۆر لەئاستی كیشوەری كە یانە ئینگلیزیەكە هەیەتی لەگەڵ خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری پورتوگالی كە دوو جار و لەساڵانی 2004 و 2010 وەك راهێنەری یانەكانی پۆرتۆ و ئینتەرمیلان نازناوی چامپیۆنس لیگی بەدەستی هێنا .

 

بەڵام پێشبینی ئەوە ناكرێت لایپزیگ پارویەكی ئاسان بێت ،بەتایبەت كە لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و بەهۆیەوە پلەی دووەمی ریزبەندی بۆندس لیگای ئەڵمانی گرتووە بەجیاوازی تەنها یەك خاڵ لەدوای بایرن میونشنی پێشەنگ  تیپەكەی مۆرینیۆ كاتێك ئەم یاریە ئەنجام دەدات لە5 یاری رابردوی روبەروی شكست نەبۆتەوە لەسەرجەم ئەو خولانەی ركابەری تیا دەكات كە لەرێگەیەوە 4 بردنەوەی تۆمار كرد و دواهەمینیان لەبەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بوو لەپریمەرلیگ بە3 گۆڵ بەرامبەر بە2 گۆڵ   لەبەرامبەردا لەقۆناغی كۆمەڵەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ لایپیزگ پێشەنگی كۆمەڵەی حەوتەمی گرت .

 

لەپێش یانەی لیۆنی فەرەنسی و ئامانجیەتی بتوانێت لەئاستی ئەوروپا درێژە بەكاروانەكەی بدات و لەیاری چونی لەندەن ئەنجامێكی باش تۆمار بكات پێش ئەوەی یاری گەرانەوە لەیاریگای خۆی ئەنجام بدات   بۆ ئەو مەبەستەش جۆلیان ناگلیسمانی راهێنەر چاوی لەتواناكانی تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەرە كە بەتۆمار كردنی 20 گۆڵ پلەی دووەمی لیستی گۆڵكارانی بۆندس لیگای گرتووە  جێی باسە یانەی لایپزیگ ئەمە دووەم جارە بەشداری لەچامپیۆنس لیگ دەكات لەدوای وەرزی 2017 بۆ2018 ئەو كات وەك دووەمی بۆندس لیگای ئەڵمانی ساڵی 2017 بەشدار بوو 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە