کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خامنەیی هانی خەڵكی دەدات بۆ بەشداری لەهەڵبژاردن

.

09:49 PM - 18/02/2020

عەلی خامنەیی هانی هاوڵاتیانی ئێران دەدات بۆ بەشداری كردنی فراوان لەهەڵبژاردن.
پێش چەند رۆژێك لەبەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران ، عەلی خامنەیی رابەڕی باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران هانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەیدا بەچڕی و فراوانی بەشداری لەپرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بكەن لەپێناو وەڵامدانەوەی دوژمنانی وڵات.
عەلی خامنەیی لەتۆڕی تویتەر داوای بەشداری فراوانی هاوڵاتیانی ئێرانی كرد لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی لەپێناو دەرخستنی یەكێتی لەبەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئێران.
عەلی خامنەیی لەووتارێكدا لەشاری تاران ووتی: هەڵبژاردن تێكۆشانی گشتی و پشتیوانیە بۆ وڵات و پارێزگاری لەناوبانگی وڵات دەكات و ئاماژەی بەوەكرد لەو بڕوایەدایە بەشداری لەهەڵبژاردن حوكم و واجبێكی شەرعیە و هەروەها ئەركێكی نیشتمانی و شۆرشگێڕانە و مافێكی مەدەنیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە