کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی ئاسایش لە پەڵكانە و جوانرۆ 9 تیرۆریستیان دەستگیركردووە

.

10:57 AM - 18/02/2020

 هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوكاری ئاسایشی گەرمیان و هاوپەیمانان لە سنووری پەڵكانە و جوانڕۆ لە گەرمیان، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامداوە و  دوای رووبەرووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان هێزەكانی ئاسایش 2 تیرۆریستیان دەستگیركرد كە یەكێكیان پلەی ئەمیری هەیە.
لای خۆیەوە پەیامنێرمان لە سنوورەكە رایگەیاند: لە 2 رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئاسایش 7 تیرۆریستی تریان دەستگیركردووە لەسنووری كەلار و زینانە كە 4 یان چەكداری داعشن و 3 تیرۆریستەكەی تریان شانەی نەنووستووی داعش بوون و لە كەلار كاریان بۆ داعش كردووە.
.
هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا كارمەندێكی هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بریندار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە