کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆ کێیت ؟

.

04:42 PM - 07/02/2020

تۆ کێیت ؟

دێرین علی

لەنێو هەموو جەنجاڵیەکانی ژیاندا ..
هەمیشە تێرامانێک بۆ ژیان و ،، دیدەی خوێنەرم هەیە...

تێرامانێک .. کاتێک کۆمەڵگە دەبینم ،، کە من و تۆ پێکمان هێناوە ... بە جۆرێک خوێندنەوەی بۆ دەکەم ،،
کە لە سیماتانا ! جۆرێک لە نائوومێدی بۆ ژیان و بۆ خودی خۆتان هەیە.
لە شەقامەکانی شارەوە دەروانم سیماکان هیوایەکیان نەماوە
هەمووی لە یەکتر ئەروانن قسە دەکەن کە جۆرێکە ،، نازانی بەیانی چی دەبێت و چیان دەوێ ئەو مرۆڤانە .

لە شەقامەکان دەبینم گوڵ دەفرۆشرێت بەڵام هیوا نابینم 🌹🌹🌹✋

مرۆڤەکان دەبینم لە چاویان دەیخوێنمەوە.. دەیانەوێ شتێک بڵێن ،، بەڵام ڕێگەکانیان بۆ سەختە تا پیایا سەرکەون .

زۆرینە لەم گەنجانەی شەقام ،، هەر لە گۆیژەوە بۆ تووی مەلیک هەر لەسەراوە بۆ سالم ،، هەر لە پارکی ئازادی تا بەختیاری لەوێوە بۆ سەر چنار وو هەواری شار  هەموان دەبینم چاوەروانن ،، وەک بڵێی لە چاوەروانی شتێکی سەیران کە کەس نایبینێ!

هەندێک بۆ کار دەگەرێ وە هەندێک کاری هەیە و وە هەندێک دڵشکاوەو ،، وە هەندێکی تر ئەزیزانی لە دەست داوەو .. ئەوەی دیش دەناڵێنێ بە نەخۆشی و .. هەندێکی تریش دڵی دەلەرزێ لە چاوەروانی نانێکی سپێدەدا.

چەندە سەیرین!!
کاتێک دەزانین مردن هەیە ئازاری یەکتر دەدەین !
بەجۆرێکە کە دەڵێیت ئیدی یەک نابینینەوە.

کاتێک گوڵەکان لە شەقامەکان دەفرۆشرێن .. پێشکەشی کەسەکانتی بکە ... گەر خۆشەوویستە یان باوکتە یان خێزانتە یان خوشکتە یان براتە.. هتد....
بیبەخشە تا بتوانین شەقام لەم هەموە بێ هیوایە ڕزگاربکەین ..
ئەمرۆتان با بە دەست پێکی هیوایەک و گوڵێک بێ بۆ ئازیزانتان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە