کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە توركیا دوا تەرمی قوربانیانی بومەلەرزەكە دۆزرایەوە

.

09:30 PM - 27/01/2020

لەلایەن یەكەكانی فریاكەوتنی توركیاوە دوا تەرمی قوربانیانی بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان لەژێر داروپەردوی بینا رووخاوەكاندا دەرهێنران و بەوەش ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكە گەیشتە 41 كەس.
ئەو تەرمەی كە لە هەرێمی ئیلازیغ دەرهێنرا تا ئێستا ناسنامەكەی نەزانراوەو هاوكاتیش توانرا دوو كەسی تر بەزیندوێتی دەربهێنرێن كە یەكێكیان ژنێكی تەمەن  75 ساڵان بوو .
بەوتەی لێپرسراوانی توركیا بومەلەرزەكە كە شەوی هەینی رابردو باكوری  ئەو وڵاتەی گرتەوە، گوڕەكەی 6.8 پلە بوو بە پێوەری رێختەر  و بەهۆیەوە زیاتر لە1600كەس برینداربوون و نزیكەی 45كەسی بەزیندویی لەژێر داروپەردوی بینا دارووخاوەكاندا رزگاركراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە