کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرۆكەیەكی سەبازی ئەمریكا لە ئەفغانستان خرایە خوارەوە

.

09:27 PM - 27/01/2020

دوای ئەوەی بزوتنەوەی تالیبان خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی سەربازی ئەمریكایان لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان راگەیاند ، هێزەكانی سوپای ئەفغانستان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، و  لەوبارەیەوە كۆلۆنێل تۆریالی فەرماندەی سوپای ئەفغانستان رایگەیاند ئامادەن بۆ هەر ئۆپراسیۆنێكی سەربازی و بەهاناوەچوون، لای خۆشیەوە تاریق غەزنیوال رۆژنامەنوس لە ناوچەكە بە ئاژانسی ئەسیۆشێد پرێسی  رایگەیاند فرۆكەكەی لە نزیكەوە بینیوە و تەرمی دوو كەسیشی بە سوتاوی لە پێشەوەی فرۆكەكە بینیوە، ئاماژەی بەوەش كرد فرۆكەكە زۆر بە خراپی زیانی پێگەیشتووە، ئەو رۆژنامەنووسە باسی لەوەشكرد كە كەوتنەخوارەوەی فرۆكەكە لە دووری 10 كیلۆمەتر بووە لە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا
هاوكات زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە راگەیەندراوێكدا  بەپرسیارێتی خستنە خوارەوەی فرۆكەكەی گرتەئەستۆ و رایگەیاند فرۆكەكە لە ئەركێكی هەواڵگریدا بووە و لە ناوچەی سادۆخێل لە پارێزگای غەزنی خستویانەتە خوارەوە و ژمارەیەك سەربازی ئەمریكایشی تێدا بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە