کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەشدی شەعبی پەیوەندی بە هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی بەغداوە نییە

.

09:07 PM - 27/01/2020

حەشدی‌ شەعبی‌ هەڵوێستی خۆی لەسەر‌ هێرش كردنەسەر باڵیۆزخانەی‌ ئەمریكا لە بەغدا ئاشكراكرد, لەوبارەیەوە ئەبو عەلی‌ بەسری‌ جێگری‌ سەرۆكی‌ دەستەی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ رایگەیاند حەشدی‌ شەعبی‌ هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ‌ ئەو لایەنانەدا نییە كە باڵیۆزخانەی‌ ئەمریكا لە عیراق بە ئامانج دەگرن, ئەبو عەلی‌ بەسری‌ راشیگەیاند هەندێك لایەن هەوڵدەدەن بەبێ‌ بەڵگەی‌ ناوی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ لەو دۆسیەیەدا بێنن , وتیشی‌ پێكهاتەكانی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ رێكخراون و هاوكارییەكی‌ زۆر لەنێوان سەركردەكانی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ و فەرماندە ئەمنییەكان هەیە و حەشدی‌ شەعبی‌ و دەزگا ئەمنییەكانی‌ عیراق لە یەك ژووری‌ عەمەلیاتدا كار دەكات و هەماهەنگی لە ئاستی‌ باڵادایە بەتایبەت ئەوەی‌ پەیوەندی‌ بە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان دژی‌ تیرۆرەوە هەیە.
ئەم وتانەی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دوای ئەوەهات كە شەوی‌ رابردوو پێنج مووشەكی كاتیۆشا كە لە شوێنێكی نادیارەوە ئاڕاستەی  باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە