کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دوو وڵاتی تر دەركەوت

.

09:03 PM - 27/01/2020

میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەداوە ژنێكی تەمەن 60 ساڵی وڵاتەكەیان لە نەخۆشخانەی ئیخیلۆف لە تەلئەبیب، خراوەتە ژێر پشكنینی ورد و چاودێریی پزیشكییەوە و گومانی ئەوەی لێدەكرێت دوای گەڕانەوەی لە چین تووشی ڤایرۆسەكە بووبێت ، لەلایەكی ترەوە كەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، كارێكارێكی چینی كە لە ئیسرائیل كار دەكات، گومانی لەسەرە دوای گەڕانەوەی لە چینەوە، ئەویش تووشی ڤایرۆسەكە بوو بێت ، هەر بۆیە كرێكارە چینییەكە لە نەخۆشخانەی برزیلای لە شاری عەسقەلان لەژێر چاودێری پزیشكیدایە .
هاوكات حكومەتی نەمسا ئاماژەی بەوەدا ، كە ژنێكی تەمەن 30 ساڵانی  وڵاتەكەیان خستۆتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە و پێدەچێت ئەو ژنە لە كاتی سەردانەكەی ئەمداییەیدا بۆ چین تووشی ڤایرۆسەكە بوو بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە