کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا داوای كۆبوونەوەی وڵاتە زلهێزەكان دەكات

.

08:40 PM - 27/01/2020

دیمیتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا - كرملن رایگەیاند: ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی وڵاتەكەیان بە نووسراوێكی رەسمی داوای لە سەركردەكانی وڵاتانی ئەمریكا و چین و بەریتانیا و فەرەنسا كردووە كۆبوونەوەیەكی لوتكە ئەنجام بدەن و تێیدا دواین پێشهاتەكان و چۆنێتی پاراستنی ئاسایش و ئارامی جیهان تاوتووێ بكەن.
وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی روسیا ئەوەشی خستەڕوو ، كاتی و شوێنی بەڕێوەچوو كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە و پاریس و لەندەن و پەكین ئامادەی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكەدا بەڵام ئەمریكا وەڵامی داواكەی سەرۆكی روسیا نەداوەتەوە و یەكلانەبۆتەوە ئایا دۆناڵد ترەمپ بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات یاخود نا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە