کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی : هیچ حاڵەتێكی تووشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێم تۆمار نەكراوە

.

08:26 PM - 27/01/2020

وەزارەتی تەندروستی  هەرێم رایگەیاند  ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن لە كوردستان یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرابێت، دوورن لە راستییەوە و هیچ حاڵەتێك تا ئێستا تۆمار نەكراوە.
لە راگەیەندراوەكەی  وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئەوە خراوەتە روو كە لە چەند پەیج و میدیایەك بەبێ هیچ سەرچاوەیەك و دوور لە ڕاستی و بەبێ هیچ بنەمایەك هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوكردۆتەوە.
وەك لەراگەیراوەكەدا هاتووە  هاڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە كە دامودەزگاكانی تەندروستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری ڕەوشی ئەم نەخۆشیە دەكەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەكان و ڕێككارە پێویستەكان دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها ڕایدەگەیەنین كەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHOلەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێكی دیكە بەسەرچاوەی رەسمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە داناندرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە