کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەیەك بۆ چارەسەری كیشەكانی كەركوك پێكدەهێنرێت

.

06:34 PM - 27/01/2020

ئاسۆ مامەند ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك لە لێدوانێكیدا رایگەیاند یاداشتێك ئاڕاستەی هەردوو حكومەتی هەریم كوردستان و حكومەتی ناوەند و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن سەبارەت بەو ناهەقیانەی دژ بە كوردانی شارەكە دەكرێت , و تا ئاستی خۆپیشاندان و مانگرتن ئامادەن و ئامادەكاری بۆ دەكەن, ئاسۆ مامەند راشیگەیاند جگە لە كورد , توركمانەكانیش لە كەركوك مافیان زەوتكراوە , وتیشی لەگەڵ توركماندا كێشەی هاوبەشیان هەیە و كار بۆ ئەوە دەكەن لەسەر ئاستی فراكسیۆن لە بەغدا بۆ ئەو پرسانە یەك دەنگ بین.

L4uJn6vYnrc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە