کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان: خەلیفە حەفتەر پابەندی ئاگربەست نییە

.

09:07 PM - 26/01/2020



رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا پێش بەڕێكەوتنی بۆ جەزائیر رایگەیاند خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا پابەندنەبووە بە گرتنەبەری رێگەی ئاشتی، كە لە كۆبونەوەی كۆنفراسی ئاشتی بەرلین بڕیاری لێدراوە، ئاماژەی بەوەش كرد تا ئێستا لە هێرشەكانی بەردەوامە و چاوەڕوانی ئەوەی لێناكرێت پابەندی ئاگربەست بێت.

رۆژی 19ی ئەم مانگە كۆنفرانسی ئاشتی بەرلین تایبەت بەچارەسەری قەیرانی لیبیا بە بەشداری هەریەك لە ئەمریكا و روسیا و توركیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و چین و ئیتالیا و میسر و ئیمارات بەڕێوەچوو. دواتریش وڵاتانی بەشدار لە كۆنفرانسی لیبیا لە بەرلین لەراگەیەندراوێكدا پشتگیری پێكهێنانی حكومەتێكی یەكگرتوو و گشتگیر و چالاكیان كرد كە ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا پەسەندی بكات.

توركیا پشتگیری لە حكومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا دەكات كە فایز سەراج سەرۆكایەتی دەكات، چەندین جار تەئكیدی لەسەر پێویستی ناردنی هێز بۆ تەرابلوس كردۆتەوە، بەمەبەستی كۆتایهێنانی قەیرانی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەو پێشنیارە لەلایەن پەرلەمانی لیبیا و خەلیفە حەفتەر و وڵاتانی جیهان رەتكراوەتەوە و  بەدەستوەردانی دەرەكی ناوبراوە، لەگەڵ ئەوەشدا توركیا چەند گروپێكی چەكداری لە سوریاوە بۆ لیبیا رەوانە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە