کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی غاز لە سلێمانی جێگیرە

.

08:40 PM - 26/01/2020


سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان كە نرخی غازی ماڵان جێگیرەو هیچ بەرزبوونەوەیەك لە نرخەكەیەدا روینەداوە.
(لەشكر حەمید) سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو بڕە غازەی دەدرێتە پارێزگای سلێمانی وەك خۆیەتی، نەكەمی كردووەو نە نرخەكەشی بەرز بۆتەوە كە 7 هەزار‌و 500 دینار بۆ هەر بوتڵێك. داواش لە هاوڵاتیان دەكات لە كاتی بەرزبوونەوەی نرخی غاز‌و كەمبونەوەی پەیوەندی بە لیژنەكانیانەوە بكەن.

FOCRPj9FATI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە