کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق پلانی چاندنی گەنم فراوانتر دەكات

.

08:38 PM - 26/01/2020


 وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاشكرایدەكات، پلانیان هەیە بۆ وەرزی داهاتوو رووبەری چاندنی گەنم لە 12 ملیۆن دۆنمەوە بۆ 16 ملیۆن دۆنم زیاد بكەن، تەئكیدیش دەكاتەوە، كە لەوەرزی رابردوودا سایلۆكانی حكومەت 4 ملیۆن‌و 750 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە.
(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا سایلۆكانی وەزارەتی بازرگانی نزیكەی 304 هەزار تۆن برنجیان لە جووتیاران وەرگرتووە‌و پێشبینی دەكرێت بۆ 400 هەزار تۆن بەرزبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە وەرزی رابردوودا سایلۆكانی حكومەت 4 ملیۆن‌و 750 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووەو نزیكەی 277 هەزار تۆن تۆوی گەنمیشیان بۆ چاندن بەسەر جووتیاراندا دابەشكردووە، بە ئامانجی فراوانكردنی كشتوكاڵكردنی گەنم.
(حەمید نایف) رونیكردەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ پلانی هەیە بۆ ساڵی داهاتوو رووبەری چاندنی گەنم لە 12 ملیۆن دۆنمەوە بۆ 16 ملیۆن دۆنم زەوی زیاد بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە