کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دووەم گەورە هاوردەكاری كاڵای ئێرانییە

.

08:37 PM - 26/01/2020


 (مەهدی میر ئەشرەفی) سەرۆكی گومرگەكانی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا بەبڕی 35 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار كاڵایان بۆ دەرەوە هەناردەكردووە.
(میر ئەشرەفی) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی (گومرگ)ەوە رایگەیاند، لە 21 ئاداری 2019وە تا 20 كانونی دووەمی 2020 ، ئێران 115 ملیۆن تۆن كاڵای بۆ وڵاتانی دەرەوە هەناردەكردوەو بەرارورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشتر لەسەدا 20 پۆینت 7 گەشەیكردووە.
سەرۆكی گومرگەكانی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، لەو ماوەیەدا چین یەكەمین هاوردەكاری كاڵای ئێرانی بووەو بەبڕی 8 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار كاڵای لەوڵاتەكەمان كڕیووە‌و دوای ئەویش عیراق بە بڕی 8 ملیار دۆلار لە پلەی دووەمدا هاتووەو توركیاش بە 4 ملیارو 100 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدا هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە