کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی نەوت لە كێلگەی ناسڕییە رادەگیرێت

.

08:35 PM - 26/01/2020


 سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نەوتی زیقار رایگەیاندووە، خۆپیشاندەران بەرهەمهێنانی نەوتیان لە كێڵگەی نەوتی ناسرییە‌و وێستگەی بەرهەمهێنانی غاز لە پارێزگای زیقار بەتەواوی راگرتووە.
سەرچاوەكە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، خۆپیشاندەران رێگای سەرەكی كێڵگەی نەوتی ناسرییە‌و وێستگەی بەرهەمهێنانی غازی (عەزل)یان گرتووە، ئەوەش وایكردووە، ئیدارەی كۆمپانیای نەوتی زیقار بە تەواوی بەرهەمهێنانی نەوت‌و غاز رابگرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگەیە دەگاتە 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لە ئێستاشدا لە كێڵگە نەوتیەكانی بەسرەوە قەرەبووی كەمبوونەوەی ئەو بڕە نەوتە دەكرێتەوە، بەڵام كاریگەری لەسەر پێداوستی سووتەمەنی ناوخۆی پارێزگاكە هەیە.
تەئكیدشیكردۆتەوە، راگرتنی كارەكانی كۆمپانیای نەوتی زیقار بەردەوام دەبێت، تا ئەو كاتەی لە سەلامەتی گیانی كارمەندەكانیان دڵنیا دەبنەوە.
كێڵگەی نەوتی ناسرییە لە ساڵی 1973وە دۆزراوەتەو یەكێكە لە گەورەترین كێڵگە نەوتیەكانی پارێزگای زیقار‌و بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان یەدەگی نەوتی ئەو كێلگەیە زیاتر لە 16 ملیار بەرمیلە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە