کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسلێمانی بەرهەمی سەوزە سێ‌ هێندە زیادی كردووە

.

08:32 PM - 26/01/2020



لە سلێمانی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ دەكاتەوە و سێ‌ هێندەی ساڵی پار بەرهەم زیادی كردوەولەو بەرهەمەش بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراق دەكرێت، قائیمقامی سلێمانی دەڵێت گرنگی  تەواو بە بەروبومی ناوخۆیی دەدەن .

ئەمڕۆ یەك شەممە 26/1/ 2020, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبونی سەوزەو میوە  لە پارێزگای سلێمانی كۆبوەولە كۆبوونەوەكەدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بە ئامانجی زیادكردنی ئاستی بەروبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژە خۆماَلییەكان دەكەن, قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان جەخت لە بڕیاری وەرنەگرتنی "عمولە" لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەكەنەوە و لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان هیچ بڕە پارەیەك لە جوتیاران وەرناگیرێت و هەر نوسینگەیەكی كشتوكاڵی پارە لە جوتیاران وەربگرێت رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە. بڕیارەكەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دروستبونی جموجوڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی جوتیاران لە عەلەوەی سلێمانی.

هەروەها قائیمقامی سلێمانی جەخت لەبەرهەمهێنانی سەوزە بەئاوی پاك دەكاتەوەو ڕایگەیاند: هەرجوتیارێك سەوزە بەئاوی قورس بەرهەم بهێنێن ڕوبەڕوی سزای یاسای دەبێتەوە ،كەخۆشبەختانە سەوزەی بەرهەم هاتوو بەشێوەی تەندروست سێ‌ هێندەی ساڵی پارەو هاوردە بۆ پارێزگاكانی تری عێراق دەكرێت.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا هەموو هەوڵێك بدرێت بۆئەوەی رێگە نەدرێت بەروبومی سەوزە و میوە بە قاچاخ هاوردە بكرێت، لە هەرشوێنێكی عەلوە و بازاڕەكاندا ئەو بەرهەمانەی كە بە نایاسایی هاوردەدەكرێن ببینرێن خاوەنەكەی روبەروی رێكاری توندی یاسایە دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە