کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی .... بڕی بەرهەمە هاوردەكراوەكان دیاریدەكرێن

.

08:30 PM - 26/01/2020



بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبوومی پەلەوەری دیاری ده‌كرێت و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەكانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرهەمەكان هاوردە دەكرێت.

ئەمڕۆ یه‌ك شەممە 2020.1.26 لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاووگرتنی هاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، هەروەها بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرهەمی پەلەوەر لەسەر هاوڵاتیان، لیژنەكە بڕیاری لەسەر بڕی بەرهەمی هاوردەكراو داوە بۆ مانگی 2 (شوبات).
وتیشی/ لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بەروبومی ناوخۆ كراوەتەوە بۆئەوەی لەگەڵ بەروبوومە هاوردەكراوەكاندا هاوسەنگ بێت.

 رزگار محمد ئاماژەی بەوەش كرد: بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی شوباتدا هاوردە دەكرێن بریتی یە لە 500 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشكی بەستوو بەپێی پشكنینی تەندروستی و 500 تۆن گۆشتی سور و 10هەزار سەر ئاژەڵی زیندوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە