کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزێكی ئەمریكا دەگاتە كەركوك و لە بنكەی سەربازی كەی وەن جێگیر دەبێت

.

01:06 PM - 26/01/2020

 ماڵپەڕی بەغداد نیوز لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی پارێزگای كەركوكەوە بڵاویكردۆتەوە هێزێكی ئەمریكی كە لە 30 ئۆتۆمبێل پێكهاتووە لە هەولێرەوە گەیشتۆتە كەركوك و لە بنكەی سەربازی كەی وەن جێگیر كراون.
سەرچاوەكە ڕوونی كردۆتەوە ئەو هێزە تازەیەو ئاڵۆگۆڕی لەگەڵ هیچ هێزێكی تردا پێ نەكراوەو بۆ پتەو كردنی ئاسایش و ئەو ڕێوشوێنانەیە كە هێزەكانی ئەمریكا لەو بنكەیەدا گرتوویانەتە بەر.
شایانی باسە بنكەی سەربازی كەی وەن لە 27 ی كانووی یەكەمی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هێرشێكی مووشەكی بۆوەو بەو هۆیەوە سەربازێكی ئەمریكی لەناو بنكەكەدا كوژرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە