کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ وەڵامی پێشنیارەكەی ئێران بۆ گفتوگۆ دەداتەوە

.

10:52 AM - 26/01/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەپەلە وەڵامی پێشنیارێكی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی دایەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشە و ناكۆكیەكانی نێوان تاران و واشنتۆن.
ترەمپ لە تویتێكدا پێشنیاری گفتوگۆی لەگەڵ ئێران رەتكردۆتەوە و نوسیویەتی وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكادا دەربریوە بەڵام بەو مەرجەی سزاكانی سەر تاران لاببرێن و ئەمریكاش ئەو پێشنیارە ڕەتدەكاتەوە.
پێشترمحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی دێر شیبگڵی ئەڵمانی ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان دەربڕی بەتایبەتیش دۆسیەی ئەتۆمی و رایگەیاند كە ئیدارەكەی ترەمپ دەتوانێت بە لابردنی سزاكانی سەر تاران هەڵەكانی ڕابردووی ڕاست بكاتەوە و بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆكان.
سەرۆكی ئەمریكا لەساڵی 2018 دا كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا راگەیاند و سزاكانی سەر ئێرانی نوێ كردەوە و بەڵێنیشی دا تا ئەو سەرۆكی ئەمریكا بێت نەهێڵێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە