کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زەریف بۆ سعودیە: وڵاتی ئاسایی كونسوڵخانەكەی ناكات بەقەسابخانە

.

07:19 PM - 24/01/2020

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیران لەتویتێكدا وەڵامی لێدوانەكەی عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە دایەوە و وەك تەنزێك سەبارەت بەدۆسیەی كوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لەنێو كونسوڵخانەی سعودیە لەئیستانبوڵ رایگەیاند وڵاتی ئاسایی كونسوڵخانەكەی ناكات بە قەسابخانە، هاوكات وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەكردووە وڵاتی ئاسایی هێرش ناكاتە سەر وڵاتی دراوسێی و نابێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی و دانوستان رەتناكاتەوە ، محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەشكردووە سەرباری هەموو ناكۆكیەكان ئێران دانوستان رەتناكاتەوە و مەرجی پێشوەختی نیە.
ئەم وتانەی زەریف لەكاتێكدا دوێنێ لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس عادل جوبەیر رایگەیاند هەر كات ئێران گەڕایەوە بۆ وڵاتێكی ئاسایی ئامادەن پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئاسایی بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە