کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبەسرە خۆپیشاندەران چەكدارێكیان دەستگیر كرد

.

02:57 PM - 24/01/2020

بەپێی زانیاری میدیا عیراقیەكان لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی شاری بەسرەدا، ژمارەیەك خۆپیشاندەر چەكدارێكیان گەمارۆداوە و ناچاریان كردووە خۆی بەدەستەوە بدات، بەوتەی خۆپیشاندەران ئەو چەكدارە سەر بەهێزە ئەمنیەكانی حكومەت نەبووە و لەسێ ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ چەند چەكدارێكی تری دەمامكدار تەقەیان لەخۆپیشاندەران كردووە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە، دوای دەستگیركردنی چەكدارەكە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تەسلیم بەهێزە ئەمنیەكان كراوە.
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەبەسرە هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق بەردەوامە و 48 سەعاتیش بۆ دەست لەكاركێشانەوەی ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرە دیاری كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە