کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێشەمەی داهاتوو ئەمریكا پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەكاتەوە

.

01:17 PM - 24/01/2020

 سەرەڕای نیگەرانی بەشێكی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت وڵاتانی عەرەب ، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەمریكا پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوبكاتەوە ، لەو چوارچێوەیەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند سێشەمەی داهاتوو پێش هاتنی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن، پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست  بڵاودەكەینەوە، راشیگەیاند رەنگە لەسەرەتادا فەڵەستینییەكان دژی پلانەكە بوەستنەوە و بەدڵیان نەبێت ، بەڵام دوایی تێدەگەن كە سوودی بۆیان هەیە، تەئكیدیشیكردەوە پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر باشە و بەراستی چارەسەری كێشەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین دەكات.
پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، پلانێكی ئەمریكایە بۆچارەسەركردنی كێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین، بۆ كۆتای هێنان بە گرژی و ئاڵوزییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە