کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

.

10:24 AM - 24/01/2020

ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند ، لەو بارەیەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند لە بڕیارێكی نوێدا سزایان بەسەر دوو كەسایەتی و شەش قەوارەی ئێراندا سەپاندووە، ئەوەشی خستەروو چوار كۆمپانیای تریش  هەن كە لە لیستی سزاكاندان و پەیوەندییان بە كۆمپانیای نەوتی ئێرانەوە هەیە.
لەدوای كشانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، چەندین سزا بەسەر ئێراندا سەپێندراوە و ئەمریكا ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم دەدات و پشتیوانی لە تیرۆریش دەكات و سەقامگیریی ناوچەكەشی تێكداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە