کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆتین پێشنیاری لوتكەی روسیا و چین و ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا دەكات

.

08:37 PM - 23/01/2020

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا لە میانی بەشداری لە كۆنگرەی جیهانی هۆلۆكۆست رایگەیاند ناكۆكییەكان لە جیهاندا داهاتوویەكی مەترسیداری دەبێت, هەربۆیە پێویستە كۆبوونەوەیەكی لوتكە لە نێوان سەركردەی ئەندامە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێكبخرێت بۆ رێگریكردن لە زیادبوونی ناكۆكییەكان, وتیشی ئەو كۆبوونەوەیە رۆڵێكی گەورە و كاریگەر دەگێڕێت بۆ روبەروبوونەوەی هەر پێشهاتێكی نەخوازرا و چاوەڕواننەكراو, سەرۆكی روسیا راشیگەیاند پێویستە زۆر بە وریاییەوە مامەڵەبكەن لەبەرئەوەی رق و كینەوە ململانێكان ئەگەری هەیە كارەساتی گەورەی بەدوادابێت , وتیشی دەبێت هەموو كارێك بكەن بۆ پاراستنی جیهان و بەرگری كردن لێی, لەدرێژەی وتەكانیدا ڤلادیمێر پۆتین ئاماژەی بەوەدا روسیا ئامادەیە بۆ بەشداری لە كۆبوونەوە و گفتوگۆی جددی لە هەر وڵات و شوێنێكی ئەم جیهانەدا, لەوبارەیەوە پەیام بۆ سەركردەی ئەو پێنج وڵاتەی جیهان دەنێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە