کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆبوونەوەی سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی بەشەكاندا

.

07:52 PM - 21/01/2020

كۆبوونەوەی سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوی بەشەكاندا ..
بەرنامەی كاری داهاتوو خرایەڕوو ، دواپێشهاتەكانی سەرگۆڕەپانی سیاسی عێراق وهەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا ..

بەگەڕخستن وكاراكردنەوەی ئەركەكانی بەشەجیاجیاكانی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی بەتایبەت لەپاش چوارەمین كۆنگرەی (ی.ن.ك) .
بوژاندنەوەو خستنەوە گەڕی كاروبارەكانی ڕێكخراوەیی بەئاڕاستەی گەیاندنی خزمەتگوزاری یەگشتی یەكانی خەڵك ودەستەبەركردنی ئازادی یەگشتی یەكان ، بەتایبەت لەو ڕوانگەیەوەی كە یەكێتی هەمیشە لەچەندین گۆشە نیگاوە خوێندنەوەی بۆ تەواوی پرسە سیاسی یەكان هەبووەو بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان پێگەو سەنگ وقورسایی دیاروبەرچاوە ، بەتایبەت لەدوای سەركەوتنی كۆنگرە ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڤاڵ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی (ی.ن.ك) سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فراوانی كرد لەگەڵ هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەجیاجیاكانی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی .
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا پرسی یەكڕیزی گەلەكەمان ویەكێتی ناویەكێتی نیشتمانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە كراو دواپێشهاتە سیاسی یەكانی عێراق وخۆپیشاندانەكانی خەڵكی ناڕازی وشارەكانی ناوەڕاست وخواروپەرەسەندنەكان وبەرلێكەوتەكانی ئەو دۆخەو مەترسییەكانی پەڕینەوەی ئەودۆخە نەخوازراوە وهەڵویستی (ی.ن.ك) بۆ چارەسەری دیموكراسییانەی كێشەكان وبەدەنگەوە چوونی داخوازییە ڕەواكانی خۆپیشاندەران وپشتیوانی یەكێتی بۆ بۆ چارەسەری دیموكراسییانەی كێشەكان خرایەڕوو  ، پرسی چاكسازی لەهەرێمی كوردستان ولایەنە ئەرینی ونەرینی یەكانی ئەو دەسكەوتە بەووردی هەڵسەنگێنرا ، گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتی یەكان بۆ سلێمانی وناوچەكانی دەوروبەری كەكەمترین خزمەتیان پێگەێنراوە پێداگری وداوایەكی بەشداربوانی كۆبوونەوەكە بوو , تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە ئاماژەدان بوو بەو گەشانەوەیەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بۆ برەو دان بەو جوڵەیە ڕەووەو سەرهەڵكشان تا ئاستی بەرز بوونەوەی پێگەی لەسەر گۆڕپانی سیاسی كەلە ئەنجامی هەڵوێستە سیاسی یەكانی لەمەڕ مەسەلە نەتەوەییەكان بەدەستهاتووە زیاترخستنە گەڕی هەوڵەكان بۆ برەو دان بەوپرسە گرنگە دووپاتكرایەوە , پتەوكردنی پەیوەندییە نیشتمانییەكان بەتایبەت لەگەڵ لایەنەسیاسییەكان وسەروەری یاساو پاراستنی مافەكانی مرۆڤ وەك یەكێك لەپڕەنسیبە كان و بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری وهوشیاری ئەندامان وكادیران گفتوگۆیان لەبارەوەكراو لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا وێڕای داڕشتنەوەو بەگەڕخستنەوەی كارنامەی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی بەتایبەتی ، وەڵامی ڕەخنەو پێشنیازو گلەییەكان درایەوەو بەشداربوان پشتیوانی یان بۆ داخوازی وبیروڕكان دووپاتكردەوە .

4351162112020_lik.jpg

5851162112020_jkm.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە