کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا هەڕەشەی داگیركردنی زیاتری سوریاو مانەوە لە لیبیا دەكات

.

12:18 PM - 19/01/2020

لەسەر ئەو ڕەخنانەی كە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا لەسەر بڵاوكردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەیان لەناو سوریادا ئاڕاستەیان كردووە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا رایگەیاند تا جێگركردنی دۆخی سنوورەكانی باشووری وڵات و دابین كردنی سەقامگیری لەناو سوریادا هێزەكانمان لەناو خاكی ئەو وڵاتەدا دەمێننەوە و هەوڵیش دەدەین بەرەو قوڵایی زیاتری خاكی سوریا پێشڕەوی بكەین.
ئەردۆگان لەوتەیەكیدا لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژەیەكی هێڵی میترۆی نێوان غیرەت تەپە و ئیستانبوڵدا راشیگەیاند تەنانەت منداڵێكیش تێدەگات كە هەوڵەكانمان بۆ گەمارۆدانی ئەو مەترسیانەیە كە لەسەر سنوورەكانی باشووری توركیا لە ئارادان و ئەوانەش كە داوای كشانەوەی هێزەكانی توركیا دەكەن لەناو خاكی سوریا هەموو پەیوەندیەكی خۆشەویستی و بەستنەوەیان بە نیشتمانەوە لەدەستداوە.
سەبارەت بە لیبیاش ئەردۆگان رایگەیاند تا بەدەستهێنانی مافەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێنانەكایەی سەقامگیری بۆ حكومەتی شەرعی گەلی لیبیا لەو وڵاتەدا دەمێنینەوە ، تەئكیدیشی كردەوە كە وڵاتەكەی هەموو توانا سیاسی و دبلۆماتی و سەربازییەكانی خۆی بۆ دۆسیەكانی سوریا و لیبیا و ئاوەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تەرخان دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە