کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئاڵۆزییەكانی شەوی رابردووی لوبنان سەدان كەس برینداربوون

.

12:18 PM - 19/01/2020

 وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیەندراوێكی لە بارەی ئاڵۆزییەكانی شەوی رابردووی بەیروت بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە شەوی رابردوو لە نزیك پەرلەمانی لوبنان پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی روویدا و بەو هۆیەوە 400 كەس برینداربوون.
لەلایەكی ترەوە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان لەبەیاننامەیەكدا هەواڵەكەیان پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند لەنزیكی یەكێك لە دەروازەكانی پەرلەمانی لوبنان رووبەڕوبوونەوە و توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویداوە و بەو هۆیەوە چەندین بریندار رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
بەپێی بەیاننامەكە خۆپیشاندەران ویستویانە دەرگای پەرلەمان كۆنتڕۆڵ بكەن و هێزە ئەمنییەكانیش رووبەروِویان بوونەتەوە. پێشتر سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری لوبنان لەپەیامێكدا پێكدادانی توندی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانی بەهەڕەشە بۆسەر ئاشتی كۆمەڵگا لەقەڵەمدا ، حەریری ئاماژەی بەوەشكردووە نابێت رێگەبدرێت بەیروت بكرێتە مەیدانی یەكلایكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان و شوێنی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و جوڵانەوەی جەماوەری چونكە ئەوە زیان بەپێگەی مێژوویی بەیروت دەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە