کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاككەرانی یۆنان هێرشیكی ئەلیكترۆنی بۆ تۆڵەسەندنەوە دەكەنە سەر توركیا

.

12:15 PM - 19/01/2020

 گرووپێكی هاككەری یۆنانی بە ناوی (ئەنانۆمێس گریك) لە راگەیەندراوێكدا شەوی رابردوو ئاشكرایان كردووە چەند هێرشێكی ئەلكترۆنیان بۆ سەر چەند دامەزراوەیەكی توركیا دەست پێكردووە و هەڵمەتەكەشیان بە هەڵمەتی (تۆڵە سەندنەوە) ناوهێناوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەو گرووپە ژمارەیەك ناوەندی ئەمنی و میدیای توركیا كراونەتە ئامانج كە بریتین لە پێگەی 112ی فریاگوزاری و خزمەتگوزاری هاككراون و ئیمەیڵی هەریەكە لە دەزگای هەواڵگری میت و پۆلیسی توركیا و هەردوو رۆژنامەی سەباح و حوڕییەتیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
گرووپە یۆنایەكە باسی لەوەش كردووە وەك چۆن دوێنێ توركەكان پێگەكانی یۆنانیان كردە ئامانج، بڕیارماندا لە 12 سەعاتدا بەهەمان شێوە وەڵامیان بدەینەوە هەر ئێستا هێرشەكان دەستیان پێكرد ، رۆژی هەینی هاككەرانی تورك پێگە ئەلیكترۆنییەكانی سەر بە دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی یۆنان و وەزارەتی كاروباری دەرەوە و پەرلەمان و وەزارەتی دارایی و بۆرسەی ئەسینایان هاك كرد و بۆ نزیكەی سەعاتێك ئەو پێگانە لەكار كەوتن، ناكۆكی نێوان هەریەكە لە یۆنان و توركیا بنچینەیەكی مێژووی هەیە و هەردوو وڵات یەكتری تۆمەتبار دەكەن بە هەوڵی  داگیركردنی خاكی وڵاتەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە