کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران وەڵامی سەرۆكی فەڕەنسا دەداتەوە

.

12:14 PM - 19/01/2020

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی ڕەوانەكردنی كەشتیەكی هەڵگری فڕۆكەی جەنگیەوە بۆ كەنداو ڕەخنەی لە ئیمانوێڵ ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا گرتووە و لە تۆڕی كۆمەڵایبەتی تویتەر نووسیویەتی بە بەڕێًز ماكرۆن رادەگەیەنین كەنداو كەناوچەیەكە و دەكەوێتە باشووری ئێرانەوە تەنها یەك ناوی هەیە ئەویش كەنداوی فارسیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەكەیدا دەشڵێت بوونی هێزی سەربازیتان لە كەنداوی فارسی هەڵەیەكی هێندەی هەڵەی ناوهێنانەكەتانە بۆ كەنداوی فارس بەڵام دەكرێت فەڕەنسا هەڵەكانی خۆی ڕاستبكاتەوە.
پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری ئیمانوێڵ ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنساوە بڵاویكردەوە كە پاریس بڕیاریداوە بۆ پشتیوانی كردن لە هێزەكانی فەڕەنسا لەناوچەكەدا كەشتیەكی هەڵگری فڕۆكەی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە